هێزه عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی موسڵ ئه‌نجامدا، كه بووه هۆی ده‌ستگیركردنی سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا" (داعش)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا چوارشه‌ممه (26 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیاورنای وت: "تیرۆریستێك به‌ناوی ویسام عه‌لی و دوو چه‌كداری دیكه‌ی داعش ئێستا له‌ژێر چاودێریی هێزه ئه‌منییه‌كاندان."
ناوبراو وتی: "ده‌ستگیركردنه‌كان له دوو ناوچه‌ی جیاوازی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدران به‌گوێره‌ی زانیاریی هه‌واڵگری پێشوه‌خته و چاودێریكردنی جموجۆڵی تیرۆریسته‌كان كه ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارده‌هێنا و روخساریان گۆڕیبوو."
وتیشی گومانلێكراوان چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجامداوه له‌كاتی داگیركردنی موسڵدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
جبوری وتی: "دوو پارچه چه‌ك و زانیاری كه له‌سه‌ر سیدی تۆماركرابوون ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا."