هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێنا له دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا" (داعش) له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كه له سوریا دووشه‌ممه (24 كانوونی یه‌كه‌م)، ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌دان كه‌س به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به‌پشتگیری ئاسمانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، نزیكبوونه‌وه له دوو ناوچه‌ی گرنگ كه داعش تا ئێستا ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "له ئێستادا شه‌ڕ هه‌یه له گونده‌كانی شه‌عافه و سوسه."
ئه‌و دوو گونده سه‌ره‌كیترین ناوچه‌ن له‌و ناوچانه‌ی كه له دواهه‌مین موڵگه‌ی داعشدا ماونه‌ته‌وه له دۆڵی روباری فورات، نزیك سنووری عێراق. ئه‌گه‌ر داعش گونده‌كان له‌ده‌ستبدات، هیچ ناوچه‌یه‌كی له‌ژێرده‌سه‌ڵاتدا نامێنێته‌وه له عێراق و سوریا كه خه‌ڵكی تێدا نیشته‌جێبن.
عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "دواهه‌مین پێشكه‌وتنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدان و پێده‌چێت به‌منزیكانه داعش بڕوخێت."
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كینۆ گابریه‌ل، وتی هاوپه‌یمانێتیه عه‌ره‌ب-كورده‌كه توانیوێتی به‌رپه‌چی چه‌ند هێرشێكی داعش بداته‌وه و له سێ لاوه پێشڕه‌ویی كردووه.
چه‌ند سه‌د چه‌كدارێكی یاخی پارێزگاریده‌كه‌ن له‌و دواهه‌مین پارچه‌یه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌وه‌ی گروپه‌كه ناوی نابوو "خه‌لافه‌ت".
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاند كه پێشتر 1,000 مه‌ده‌نی گوێزرابوونه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌وه كه شه‌ڕه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه.