"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا" (داعش) سێشه‌ممه (25 كانونی یه‌كه‌م) به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی گرته‌ئه‌ستۆ له ته‌له‌عفه‌ر له باكوری عێراق، كه بووه‌هۆی كوژرانی دوو كه‌س، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
عه‌بد عه‌لال عه‌باس، به‌رپرسێكی شاره‌كه كه ده‌كه‌وێته 70 كیلۆمه‌تر خۆرئاوای موسڵ، وتی: "ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه له نزیك قاوه‌خانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ره‌ئس جاده له ناوه‌ندی ته‌له‌عفه‌ر."
ناوبراو به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه ته‌قینه‌وه‌كه "بووه هۆی كوژرانی دوو مه‌ده‌نی و برینداركردنی 13ی دیكه."
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ژماره‌ی قوربانهیهكانی پشتڕاستكرده‌وه.
داعش له‌ڕێی ئاپی په‌یامناردنی ته‌له‌گرامه‌وه به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاند.
ته‌قینه‌وه‌كه یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه بوو له ته‌له‌عفه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌كان شاره‌كه‌یان گرته‌وه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌ریانهێنا له ئابی 2017.