رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆمەکی منداڵان (یونیسێف) بەڵێنیداوە بە بنیاتنانەوەی چەند خوێندنگەیەکی سەرەتایی و ناوەندی کە رێخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای ئەنبار وێرانیكردوون، قائیمقامی روتبە، عیماد دولەیمی، هەینی (21 کانونی یەکەم) وتی.
وتیشی: "بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێیی ئەنبار و وەك بەشێك لە پرۆگرامێکی فراوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراقیەکان لە چاککردنەوەی ئەوەی چەتەکانی داعش تێکیانشکاندووە، یونیسێف بەڵێنیدا بە بنیاتنانەوە و چاککردنەوەی چەند قوتابخانەیەك لە روتبە و گوندەکانی دەوروبەری."
هەروەها وتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی زۆر دەدات بۆ هاوکاریکردنی پارێزگاکە." ئاماژەشی دا بەوەی رێکخراوە کۆمەکبەخشەکانی تریش کاردەکەن بۆ چاککردنهوهی سێکتەرەکانی تەندروستی و پەروەردە.
دولەیمی وتی: "وەك هەنگاوێکی سەرەتایی، یونیسێف 10 خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی لە روتبە بنیاتدەنێنەوە، کە زیاتر لە 30,000 خوێندنکار دەگەڕێنێەتەوە بۆ قوتابخانە لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا."
ئهمه ههواڵێكی باشه.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت