هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرپەچی هێرشێکی داعش دەدەنەوە لە کێڵگەیه‌كی نەوتی سەڵاحەدین

سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە هێرشێکی تیرۆرستیی شکستخواردوودا کوژران کە دوو بیری نەوتیان لە کێڵگەی نەوتی عەلاس لە باشوری تکریت کردە ئامانج، پۆلیسی عێراقی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند.

بەرپرسی بەشی پۆلیسی پاراستنی دەزگاکان، عەقید ئەحمەد عەبدولستار، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیە هاوبەشەکان ئێوارەی چوارشەممە (19 کانونی یەکەم) بەرپەچی هێرشێکی تیرۆرستییان دایەوە کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ئەنجامدرا و هەوڵیاندا بەبەکارهێنانی بۆمب ئاگر لە دوو بیری نەوت بەربدەن."

وتی هێزەکانی عێراق رووبەڕوویان بوونەوە و سیانیان کوشت و ئەوانی تریشیان ناچارکرد هەڵبێن و ئاماژەشی دا بەوەی چەکدارەکان "تەنانەت نەیانتوانی پەرژینی ئەمنی کێڵگە نەوتیەکە ببڕن، چونكه‌ لە دووریی 500 مەتر لە هێڵەکەوە هەستیان پێکرا".

هەروەها وتی بارهەڵگرێکیش کە چەکی تێدابوو دەستی بەسەرداگیرا و "گەڕانیش بۆ سەرجەم تیرۆریستە هەڵاتووەکان بەردەوامە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500