هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەندامێکی باڵای داعش دەستگیرکرا لە ئەنبار

سێ داواکراوی تیرۆریزم، لەنێویاندا ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکران لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازیدا لەلایەن هه‌لیکۆپتەرکانی عێراقەوە لە ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (20 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەی فەرماندەییەکە، لیوا مەحمود فەلاحی، بە دیارونای وت سوپا ئەبو تەلەبی دەستگیرکرد کە "تیرۆرستێکی مەترسیدارە و بۆ چەندین ساڵ لەگەڵ داعش کاریکردووە و لە تاوانی زۆر مەترسیدار تێوەگلاوە".

وتی ئۆپەراسیۆنەکە لە چەندین ناوچەی رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوای ره‌مادی ئەنجامدرا و ئاماژەشی دا بەوەی دەستبەسەرکراوان چەك و بەڵگەنامەی جۆراوجۆریان پێگیراوە.

هەروەها وتی گومانلێکراوان لەماوەی رابردوودا بە بەکارهێنانی ناسنامەی تەزویر جموجۆڵیان لە ناوچەکەدا هەبووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500