ئه‌مریكا دووشه‌ممه (17 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند كه چیتر چاوه‌ڕێی كه‌وتنێكی له‌سه‌رخۆی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ناكات، به‌ڵام هۆشارییه‌كانی نوێكرده‌وه كه پشتگیری بونیادنانه‌وه ناكات تا رژێمێكی "به‌ته‌واوی جیاواز" نه‌بێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، جه‌یمس جێفری، وتی ده‌بوو ئه‌سه‌د سازشبكات چونكه هێشتا شه‌ڕی دڕندانه‌ی حه‌وت ساڵه‌ی نه‌بردۆته‌وه ، به‌وپێیه‌ی 100,000 چه‌كدارێكی ئۆپۆزسیۆن له سوریا ماونه‌ته‌وه.
جێفری، له ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵانتیك، كه رێكخراوێكی توێژینه‌وه‌یه له واشنتۆن، وتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت رژێمێكی ته‌واو جیاواز ببینین. ئه‌مه گۆڕینی رژێم نیه -- ئێمه هه‌وڵناده‌ین ئه‌سه‌د بگۆڕین."
به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان سوریا نزیكه‌ی 300-400 ملیار دۆلاری ده‌وێت بۆ بونیادنانه‌وه، جێفری هۆشداریدا كه وڵاته‌زلهێزه‌كانی خۆرئاوا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه ئابوورییه‌كان پشتگیری پێشكه‌شناكه‌ن به‌بێ گۆڕینی رژێمه‌كه.
ناوبراو وتی: "ئاماده‌ییه‌كی به‌هێز هه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه بۆ ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی پاره بۆ كاره‌ساته‌كه تاوه‌كو بیرۆكه‌یه‌كمان نه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه ئاماده‌ی گفتوگۆ بێت و هیچ كاره‌ساتێكی دیكه له ساڵانی داهاتوودا نه‌هێنێته‌كایه‌وه."