گروپێكی دیكه‌ی ئاواره عێراقییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان له كه‌مپی ئاوه‌ره‌كانی ئاكدای توركیاوه، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دووشه‌ممه (17 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، ناوه‌ندی هاوبه‌شی رێكخستنی كاره‌ساته‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر سنوور له ده‌روازی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل، تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت یه‌كشه‌ممه 207 ئاواره‌ی عێراقییان له كه‌مپی ئاواره‌كانی ئاكدا له توركیا گه‌ڕانده‌وه."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق به‌شێكه له هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌ی ئاواره‌كان كه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشت دوای ئه‌وه‌ی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) چه‌ندین ناوچه‌ی له باكور و خۆرئاوای عێراق ده‌ستبه‌سه‌رداگرت."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه تیمه تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ت خواردن و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان دابه‌شكرد به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا، له‌كاتێكدا گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.