هه‌واڵه‌كانی عێراق

دوو ئەندامی داعش دەستگیرکران لە نەینەوا

دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە چەند موشەکێکیان پێگیرا پێنجشەممە (13 کانونی یەکەم) لە نەینەوا دەستگیرکران، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، لیوا سەعد مەعەن، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ پۆلیسی کەرامە "دوو تیرۆرستی داعشی دەستگیرکرد کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بە تۆمەتی تیرۆریزم بۆ دەرکرابوو".

وتیشی: "هێزە ئەمنیەکان دەستیانگرت بەسەر 12 موشەکی بچوك و ژمارەیەك رومانەی هێرشکردن و بەرگریکردندا." ئاماژەشی دا بەوەی كه‌ ئەوان لە گەڕەکی كه‌رامه‌ی رۆژهەڵاتی موسڵ دەستگیرکران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500