هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریای دیموکرات هێڵەکانی بەرگری داعش تێکدەشکێنن لە رۆژهەڵاتی سوریا

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێنجشەممە (13 کانونی یەکەم) چوونە قوڵایی هەجینه‌وه‌، کە گوندێکی سەرەکیە لە دوایین پێگەی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە رۆژهەڵاتی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئەو هاوپەیمانێتیە عەرەب-کوردە، بەپاڵپشتی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەسەرانسەری ئەو گوندەی دۆڵی فوراتدا جێگیرکراون.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند: "هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە هێڵەکانی بەرگری داعش تێکبشکێنن دوای کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر شەڕکەری پاڵپشتیلێکراو لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە."

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "پێشکەوتنی خێرایان بۆ ناو هەجین بەدەستهێناوە کە گەورەترینی ئەو گوندانەیە لەژێردەستی دەعشدان."

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە رایانگەیاند كه‌ "ناوەندی شاری هەجین و مزگەوتی گەورەیان ئازادکردووە".

هەجین دەکەوێتە کەنار روباری فورات لە پارێزگای رۆژهەڵاتی دێرە زوور بەدووری نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە سنووری عێراق.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئەیلول هێرشێکیان ئەنجامدا بۆ وەدەرنانی داعش بەڵام كۆسپی زۆر هاته‌به‌رده‌م پێشرەویكردنیان.

عەبدولڕەحمان وتی: "ئێستا داعش لەناو تونێله‌كان و كه‌ناره‌كانی شارۆچكه‌كه‌دا دەورەدراوە."

وتیشی: "شەڕ لەسه‌ر زه‌وی و هێرشە ئاسمانیەکانیش بەردەوامن. ئەو مینانەی لەلایەن جیهادیەکانەوە چێنراون کۆسپی سەرەکین کە ماون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500