حه‌وت گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كه سه‌دان لاشه‌ی نه‌ناسراویان تێدایه هه‌ڵدرانه‌وه له‌نزیك ناوچه‌یه‌ك كه پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا بوو له ئه‌لبو كه‌مال له خۆرهه‌ڵاتی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (12 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
میدیای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه زیاتر له 100 لاشه تا ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه له شوێنه‌كه كه پێده‌چێت "دووچاری لێدان و مامه‌ڵه‌ی خراپ بووبێتنه‌وه پێش كوشتن‌یان". داعشیشی به كوشتنی قوربانیه‌كان تاوانباركرد.
میدیای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه كاركردن به‌رده‌وامه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ته‌واوی لاشه‌كانی دیكه له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا له دێره زوور.
به‌رپرسێك له مانگی سووری سوری وتی ئه‌ركی سه‌ره‌كی له‌ئێستادا ناسینه‌وه‌ی ئه‌و لاشانه‌یه كه ده‌رهێنراونه‌ته‌وه، كه پێكدێن له لاشه‌ی چه‌ندین ژن.
به‌رپرسه‌كه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتی: "ده‌رهێنانه‌وه‌ی لاشه‌كان دواتر ده‌ستپێده‌كاته‌وه."
"لاشه‌كان جێشوێنی ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یانه‌وه‌یه و هه‌ندێكیان ده‌موچاو و ده‌ستیان به‌ستراون."
له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، سوریا و عێراق چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان له‌و ناوچانه دۆزییه‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوون.
ئه‌لبو كه‌مال، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر دۆڵی فورات له نزیك سنووری عێراق، دواهه‌مین شارۆچكه‌ی گه‌وره بوو كه داعش به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی كردبوو پێشئه‌وه‌ی له تشرینی دووه‌م 2017 له‌ده‌ستیبدات.