شه‌ڕکه‌رانی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات چوونه‌ناو پێگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رێکخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له سنووری عێراقه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشه‌ممه (6 کانونی یه‌که‌م) رایگه‌یاند.
هاوپه‌یمانێتیه عه‌ره‌ب-کورده‌که، که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێودهدهوڵهتییهوه پاڵپشتی لێده‌کرێت، له ئه‌یلوله‌وه دژی داعش شه‌ڕده‌كات بۆ وه‌ده‌رنانی له‌و ناوچه‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێره زوور.
به‌ڵام هێزه‌کانی سوریای دیموکرات توشی زنجیره‌یه‌ك شکست بوون، له‌نێویاندا به‌هۆی به‌رگرییه‌کی سه‌خته‌وه له‌لایه‌ن توندڕه‌وان و که‌شوهه‌وای ناله‌بار که کاریکردهسهر مه‌ودای بینین.
فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات پێنجشه‌ممه وتی هاوپه‌یمانێتیه‌که توانیوێتی بخزێتهناو ناوچه‌که و ده‌ستیش به‌سه‌ر به‌شێكی سه‌ره‌کی شارۆچکه‌که‌دا بگرێت له‌ده‌ستی داعش.
رێدور خه‌لیل به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "پێکدادانی قورس له‌ناو شارۆچکه‌ی هه‌جین به‌رده‌وامه دوایئه‌وه‌ی هێزه‌کانمان به‌ره‌و ناوه‌وه پێشڕه‌وییانکرد و ده‌ستیانکرد به گرتنی هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك."
هێزه‌کانی سوریای دیموکرات رێڕه‌وی کۆمه‌کی مرۆییان بۆ ئه‌و ناوچه گه‌مارۆدراوه کرده‌وه و رێگه‌یان به زیاتر له 1,000 مه‌ده‌نی دا - به‌زۆری ژن و منداڵ - له هه‌جین هه‌ڵبێن له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکی که‌مدا.
خه‌لیل داعشی تۆمه‌تبارکرد به به‌کارهێنانی مه‌ده‌نیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی و وتی رێڕه‌وه‌کان به‌کراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌کانی سوریای دیموکرات سێشه‌ممه هێرشێکیان ئه‌نجامداوه و دواتر ده‌یان خێزان توانیویانه هه‌ڵبێن.
سه‌رۆکی روانگه‌که، رامی حهبدولڕهحمان، وتی هێرشه‌که به قورسترین تۆپباران و بۆردومانی ئاسمانی هاوپه‌یمانان پاڵپشتی کرا له ده‌ستپێکی هێرشه‌که‌ی سه‌ر ناوچه‌ی ههجینهوه له 10 ئه‌یلول.
روانگه‌که رایگه‌یاند كه له سێشه‌ممه‌وه 34 توندڕه‌و، له‌نێویاندا سێ خۆکوژ و 17 شه‌ڕڤانی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات، له شه‌ڕه‌که‌دا کوژراون.
خه‌لیل وتی: "ئازادکردنی هه‌جین نیشانه‌ی کۆتایی داعش نیه." هۆشداریشی دا له‌وه‌ی داعش شانه نوستووه‌کانی ده‌هێڵێته‌وه. "ئۆپه‌راسیۆنه‌کان بۆ وه‌ده‌رنانیان هێشتا کاتێکی زۆر ده‌خایه‌نێت."