به‌شێكی گرنگی تۆڕێكی تیرۆریستی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه له پارێزگای ئه‌نباری پایته‌ختی ره‌مادی، به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگری سوپا له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا چوارشه‌ممه (5 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، فیرقه‌ی 10ی لیوای پیاده‌ی 38ی به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگری سوپا سێ چه‌كداری ده‌ستگیركرد كه به‌شێكی گرنگی تۆڕێكی تیرۆریستییان پێكده‌هێنا كه به نهێنی كاریانده‌كرد.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "یه‌كه‌كانمان تۆڕه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانیان ده‌ستگیركرد له زهنگوره له ره‌مادی."
راشیگه‌یاند: "ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه هه‌موویان داواكراون به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای دژه‌تیرۆر." هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه "یه‌كه‌كان حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له ئه‌لبو كه‌نعان له ئه‌نبار دۆزییه‌وه و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 46 هاوه‌ندا".