هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منییان له حه‌ویجه ده‌ستپێكرد، 55 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای كه‌ركوك، به ئامانجی ده‌ستگیركردنی چه‌كداران له ناوچه گوندنشینه‌كانی قه‌زاكه، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه (4 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزێكی هاوبه‌شی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی نوێیان ئه‌نجامدا بۆ گه‌ڕانوپشكنین له گونده‌كانی مه‌رزوق، عه‌رابده، عه‌لی سوڵتان، شه‌لاكه، مۆرابه، ته‌ل زه‌هه‌ب، قه‌سامییه و ئه‌بو ساخر، له‌گه‌ڵ ناوچه گوندینشین و كوشتوكاڵیه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، دوو حه‌شارگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دۆزرانه‌وه و به‌ته‌واوی وێرانكران و سێ ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیش ته‌قێنرانه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی دژه ته‌قه‌مه‌نیه‌كانه‌وه.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه دوو تونێڵیش وێرانكران له‌لایه‌ن یه‌كه ئه‌ندازیارییه‌كانی سوپای عێراقه‌وه.