http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/12/04/newsbrief-01

2018-12-04

به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌كانی داعش ده‌ستگیركرا له‌ ئه‌نبار

هێزه‌كانی عێراق له‌ پارێزگای ئه‌نبار چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ له‌ دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار سێشه‌ممه‌ (4 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.

فه‌رمانده‌ لیوا موحه‌مه‌د فه‌لاحی به‌ دیارونای وت: "له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ره‌مادی، لیوای پیاده‌ی 28ی سوپای عێراق چه‌كدارێكی ترسناكی داعشی ده‌ستگیركرد كه‌ به‌رپرسبوو له‌ بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیل و دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و فێركردنی چه‌ند ته‌كنیكێك به‌ ئه‌ندامه‌ نوێكانی داعش."

ناوبراو وتی: "ده‌ستگیركراوه‌كه‌ پێشتر چاودێریكرابوو له‌ چه‌ندین ناوچه‌ پێشئه‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا له‌ هێرشێكی كتوپڕدا له‌ ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی."

وتیشی: "ئه‌مه‌ گورزێكی كوشنده‌یه‌ بۆ داعش." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ "ناسنامه‌ی تیرۆریسته‌كه‌ دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكراده‌كرێت".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha