فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (3 كانونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند كه بونیادنانه‌وه‌ی چه‌ندین خوێندنگه‌ی ته‌واوكردووه كه له هێرشه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا وێرانكرابوون.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "یه‌كه ئه‌ندازیارییه‌كانی سوپا ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له ئه‌نبار نۆژه‌ن و بونیادناوه‌ته‌وه."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "یه‌كه‌ی 10ی لیواكانی 39 و 40 خوێندنگه‌كانی زه‌عته‌ر و حه‌دبای نۆژه‌ن و بونیادناوه‌ته‌وه كه توندڕه‌وانی داعش وێرانیانكردبوون، ئه‌مه‌ش هه‌لی خوێندنی له منداڵانی ناوچه‌كه سه‌ندبووه‌وه له چوار ساڵی رابردوودا."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، دوو خوێندنگه‌ی دیكه له خۆرئاوای ره‌مادی -- خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی -- كرانه‌وه، ئه‌مه‌ش دڵی دانیشتوان و مامۆستایانی ناوچه‌كه‌ی خۆشكرد.