عێراق مانگی رابردوو كه‌مترین ژماره‌ی مردنی به هۆكاری كرده‌وه‌ی تووندوتیژی تۆماركرد له 2012ه‌وه، نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) یه‌كشه‌ممه (2 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
یونامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "كۆی گشتی 41 مه‌ده‌نی عێراقی كوژراون و 73 مه‌ده‌نی دیكه‌ش برینداربوون له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و تووندوتیژی و شه‌ڕه‌كاندا له عێراق له تشرینی دووه‌می 2018."
نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، یان كوبیس وتی به‌رده‌وامیی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان "جێگه‌ی داخه"، به‌ڵام دواهه‌مین ئاماره‌كان كه‌مترین رێژه‌ن له‌وكاته‌وه‌ی یونامی ده‌ستیكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌یان له تشرینی دووه‌می 2012.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، عه‌مید یه‌حیا ره‌سول وتی: "ژماره‌كان [هه‌رچه‌نده ئه‌رێنین] هێشتا جێگه‌ی داخن؛ هه‌ر عێراقییه‌ك كه به‌هۆی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات له‌ده‌ستدانێكی گه‌وره‌یه."
ناوبراو به دیارونای وت: "به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌منیه‌ت و له‌ناوچوونی تووندڕه‌وانی داعش ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگن، به‌ڵام ویستی ئێمه هه‌بوونی مانگێكه به‌بێ قوربانیی بێتاوانی ده‌ستی داعش."
وتیشی: "ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌و ئامانجه."