پاپا فرانسیس مۆمی داگیرساند له ڤاتیكان یه‌كشه‌ممه (2 كانونی یه‌كه‌م) بۆ قوربانیانی شه‌ڕ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌تایبه‌تیش منداڵانی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
پاپا دوای نوێژی ئهنجیلوس، وتی: "ده‌ركه‌وتن (چه‌ند هه‌فته‌ی چاوه‌ڕوانی پێش كریسمس و دوای ئه‌وه) كاتی هیوایه. ئێستا، هیوای ئاشتی بۆ منداڵانی سوریا ده‌خوازم، كه ئه‌شكه‌نجه ده‌چێژن به‌هۆی شه‌ڕێكه‌وه كه هه‌شت ساڵه به‌رده‌وامه."
وتیشی: "من مۆمێك داده‌گیرسێنم له‌گه‌ڵ منداڵانی سوریا و باوه‌ڕدارانی ته‌واوی جیهاندا كه ئه‌وانیش [مۆمی] خۆیان داده‌گیرسێنن. به‌هیوای ئه‌وه‌ی بڵێسه‌ی هیوا سێبه‌ره‌كانی جه‌نگ بسڕێته‌وه."
"به هیوای ئه‌وه‌ی بڵێسه‌ی هیوا بگاته ته‌واوی قوربانیانی شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كان له ته‌واوی جیهاندا، دوور یان نزیك."
"مۆمه‌كانی ئاشتی له سوریا" به‌بۆنه‌ی كریسمسه‌وه یه‌كشه‌ممه نمایشكرا له‌لایه‌ن رێكخراوێكی خێرخوازیی كاتۆلیكه‌وه به‌ناوی كۆمه‌ك بۆ كڵێسای موحتاج.
مۆمه گه‌وره‌كه له‌لایه‌ن وه‌ستایه‌كی ناوخۆوه له گه‌ڕه‌كی باب تومای دیمه‌شق رازێندرایه‌وه و وێنه‌ی 40 منداڵێكی پێوه‌كراوه، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی حه‌له‌بن.
رێكخراوی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف) مانگی رابردوو هۆشداریدا كه نه‌بوونی یارمه‌تی و ده‌ستپێكی زستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵ، كه زۆربه‌یان سورین، "له‌به‌ر سه‌رما" ده‌هێڵێته‌وه و ده‌بێته هۆی بڵاوبوودنهوهی نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا.