http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/12/03/newsbrief-01

2018-12-03

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كورژانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ په‌یوه‌ندیی هه‌بووه‌ به‌ سه‌ربڕینه‌كانه‌وه‌

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دووشه‌ممه‌ (3 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند كه‌ توندڕه‌وێكی باڵای داعشی كوشتووه‌ كه‌ ده‌ستیهه‌بووه‌ له‌ سه‌ڕبڕینی كارمه‌ندێكی ئه‌مه‌ریكی و دیله‌ خۆرئاواییه‌كانی دیكه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

ئه‌بو عومه‌ره‌ین تاوانباربوو به‌ تێوه‌گلان له‌ سه‌ربڕینی پیته‌ر كاسیگ، كارمه‌ندێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكی له‌ تشرینی دووه‌می 2014، كه‌ كاری خۆبه‌خشی ده‌كرد كاتێك له‌ 2013 ده‌ستگیركرا.

وته‌بێژی هاوپه‌یمانان، فه‌رمانده‌ شۆن ریان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ دوای هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، وتی: "ئه‌و كوژرا و زانیاریی زیاتر به‌رده‌ستده‌بێت دوای خه‌مڵاندنێكی ته‌واوه‌تی."

ناوبراو وتی: "عومه‌ره‌ین مایه‌ی مه‌ترسیبوو بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌شداربوو له‌ كوشتنی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی و سه‌ربازی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا، پیته‌ر كاسیگ."

ریان وتی تووندڕه‌وه‌كه‌ به‌شداریشبووه‌ له‌ كوشتنی چه‌ندان دیلی دیكه‌دا.

له‌كاتی سه‌ربڕینه‌كه‌، داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ری له‌ جه‌سته‌-جیابووه‌وه‌ی كاسیگی پیشانده‌دا.

كاسیگ رێكخراوێكی مرۆیی له‌ ساڵی 2012 دامه‌زراند كه‌ مه‌شقی به‌ 150 مه‌ده‌نی كرد بۆ پێدانی هاوكاری پزیشكی به‌ هاوڵاتیان له‌ سوریا. گروپه‌كه‌ی خواردن و پێداویسی خواردنئاماده‌كردن و جلوبه‌رگ و پێداویستی پزیشكییان ده‌به‌خشی به‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان پێیبوو. ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی بوو به‌ ئیسلام، ناوی خۆی نا عه‌بدولڕه‌حمان.

سه‌ڕبڕینه‌كه‌ی ئه‌و به‌شێك بوو له‌ زنجیره‌یه‌كی وه‌حشتناكی سه‌ربڕینی كۆمه‌ڵێك دیلی خۆرئاوایی كه‌ داعش ڤیدیۆی گرتن و بڵاویكرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی جیهان توشی شۆك بكات له‌كاتێكدا هه‌وڵیده‌دا پێگه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ فراوانبكات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha