ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا رایگهیاند كه نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی ناڕەزایەتی بەرزکردەوە پێنجشەممە (29 تشرینی دووەم) لەدژی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا بۆسەر ئیدلیب و هۆشداریدا هێرشەکان مەترسی ئهوهیان هەیە "بەرمیلێكی باروتی گەورە" بتەقێننەوە.
سەرۆکی کاروبارە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، جان ئیگهلاند بە رۆژنامەوانانی وت: "ترسی زۆرمان هەیە له رووداوەکانی ئەمدواییە."
ئاگربەستێکی 10 هەفتەیی له ئیدلیب كهوتۆته مهترسییهوه دوای هێرشێك كه گوماندهكرێت بە چەکی کیمیایی کرابێتهسەر شاری حەلەبی ژێر دەستی حکومەتی سوریارۆژی شهممه، کە هێرشی بەرپەچدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
زانیاری تەواو لەسەر ئەو هێرشە بۆسەر سێ گەڕەکی حەلەب بە ناڕوونی ماوتەوە و رووداوەکە بۆچوونی دژبەیەکی توندی لەسەرە.
حکومەتی سوریا چەکدارەکانی ئیدلیب تۆمەتباردەکات بەوەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، کە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت 94 کەسی لە نەخۆشخانە خست.
لە دوا کۆنفرانسی رۆژنامهوانیدا بەرلەوەی دەست لەکار بکێشێتەوە هەینی، ئیگهلاند وتی گەر هێرشە کیمیاییەکە پشتڕاستببێتەوە "تاوانی جەنگە".
لە هەمانکاتدا رەوشی ئیدلیبی خستەڕوو، وتی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی بۆ یەکەمجار ئەنجامدراون لە دوای ناوەڕاستی ئەیلولەوە "زۆر مەترسیدارن".
وتی؛ "لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین کاری وروژێنەر و بەرپەچدانەوەمان بینی، وەك بەکارهێنانی رومانە و هاوەن... لە هەردوولاوە سنووربەزاندنی زیاترمان بینییوه." هۆشداریشیدا کە "ئەوانە خراپترین رەفتارن کە لە خراپترین شوێندا ئەنجامدەدرێن".
وتیشی: "ئەمە بەڕاستی یاریکردنە بە بەرمیلێکی باروتی مەزن لەناو سێ ملیۆن مەدەنیدا."