هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ 3 ناوچەی رۆژهەڵاتی دیالە دەکاتە ئامانج

ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی دەستیپێکردووە بۆ سەرکوتکردنی شانەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سێ ناوچەی رۆژهەڵاتی دیالە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە پێنجشەممە (29 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ هێزە هاوبەشەکانی سوپا و پۆلیس و دژەتیرۆر بە پاڵپشتی چاودێریی ئاسمانی لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە، دەستیانکردووە بە "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە لە دوو بەرەی سەرەکییەوە بۆ سەرکوتکردنی شانەکانی داعش لە دۆڵەکانی قەزلاق و سەلەب و حەدید".

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە ستراتیژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی شانەکانی داعش لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500