پیاوێکی ئوسترالی کە دوو خێزان لەژێر کاریگەریی ئهودا چوون بۆ سوریا بۆ پەیوەندیکردن بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه و نۆ منداڵیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردبوو، چوارشەممە (28 تشرینی دووەم) سزای هەشت ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ئەو پیاوه 38 ساڵهیە بە راكێشانی ئهندامان بۆ داعش تاوانبارکرا لەکاتێکدا کەسێکی 24 ساڵی بولگاری سزای حەوت ساڵ زیندانیی بەسەردا سهپێنرا دوای ئەوەی پلانی کردەوەی تیرۆرستیی پێگیرا.
دادوەران وتیان پیاوە بەتەمەنەکە "رۆڵێکی ئایدۆلۆژی سەرەکی" لە رێکخستنی توندڕهویی ئایینیدا گێراوە و چەندین کەسی رازیکردووە بۆ گەشتکردن بۆ سوریا و پەیوەندیکردن بە داعشەوە.
لەنێوان ئەوانەی دادوەران وتیان كهوتوونهتهژێر کاریگەریی ئەوەوە، دوو خێزان بوون کە نۆ منداڵەکەیان بۆ سوریا بردبوو. ئەوانه دواتر گەڕاونەوە بۆ ئوسترالیا و خۆشیان حوكمدراون.
پیاوە گەنجەکەش کە چوارشەممە تاوانبارکرا، خۆشی چووە بۆ سوریا پێشئەوەی لە 2015 بگەڕێتەوە.
هێرشێك بۆسەر ماڵەکەی میمۆرییەکی ئاشکراکرد کە رێنمایی لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی تەقەمەنی و چەکی کیمیایی تێدایە، لەنێویاندا چۆنێتی تەقاندنەوەی ئامێرەکان لەرێگەی بەکارهێنانی مۆبایلەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی وەزارتی ناوخۆ، نزیکەی 300 کەس یان ئوسترالیایان بەجێهێشتووە یان ئاشكرابوون لەکاتی ههوڵدانیاندا بۆ بەجێهێشتنی ئەو وڵاتە بۆ سوریا یان عێراق لە 2011وە. لهوانه نزیکەی 50 کەس کوژراون لەکاتێکدا نزیکەی 100 کەسیان گەڕاونەتهوە.