هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت سوریا چارەنوسی کوژراو و بەندکراوانی شه‌ڕ ئاشکرابکات

کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆکڵینەوە لە سوریا چوارشەممە (28 تشرینی دووەم) داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد گوشار بخاتەسەر حکومەتی سوریا بۆ پێدانی زانیاری بە خێزانەکان سەبارەت بە چارەنوسی ئەوانەیوون بوون و کوژراون لەماوەی شەڕی حەوت ساڵەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دوای کۆبوونەوەیەکی داخراوی نافەرمی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنەکەدا، بەرپرسی کۆمسیۆنەکە وتی زۆر گرنگە گوشار لە حکومەتی سوریا بکرێت بۆ پێدانی هەموو ناوەکان دوای ئەوەی لە ئایار دەستیکرد بە دەرکردنی ئاگاداری سەبارەت بەوانەی کوژراون.

سەرۆکی کۆمسیۆنی دامەزراو بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە شەڕەکەدا، پاوڵۆ پینهایرۆ، وتی: "کێشەی بەندکراوان و ونبووان نابێت دوای ئاشتی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەڵکو ئێستا کاتی ئەوەیە ئەوە رەچاوبکرێت."

پۆلیسی سەربازی و سوپا بۆ یەمەکجار لە ئایاردا زانیارییان دا بە نوسینگە حکومیەکانی تۆماری مەدەنیان سەبارەت بەوانەی مردوون بۆ رێگەدان بە خێزانەکانیان تا دواجار چارەنوسی ئازیزانیان بزانن.

ئەندامی کۆمسیۆنەکە، هانی مێگاڵی، وتی: "دەوڵەت دەستدەکات بە راگەیاندنی ئەو زانیاریە بەڵام بەبێ وردەکاری."

"خێزانەکان مافی ئەوەیان هەیە بزانن چی روویداوە و لاشەکان لەکوێن بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەبارەیانەوە."

وتیشی رێکخراوێکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی پێویستە رێگەی پێبدرێت بۆ هەموو شوێنی بەندکراوان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کێ لە ژیاندا ماوە.

کۆمسیۆنەکە هیواخوازە ئەندامانی ئەنجومەنەکە، لەنێویاندا روسیای هاوپەیمانی سوریا، بتوانن هانی حکومەتی دیمەشق بدەن هەنگاوبنێت بۆ رەچاوکردنی داخوازی ئەو خێزانانەی ئازیزانیان لەدەستداوە یان ون بوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500