هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق وەزیرێکی پێشوو سزادەدات بە تۆمەتی گەندەڵی بێ ئامادەبوونی خۆی

دادگای عێراق پێنجشەممە (29 تشرینی دووەم) سزای وەزیری پێشوی بازرگانی و دوو بەرپرسی پلەباڵای تری دەرکرد بەبێ ئامادەبوونیان به‌ حەوت ساڵ زیندانی بەتۆمەتی گەندەڵی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لێکۆڵەران لە دەستەی دەستپاکی وتیان ئەو سێ بەرپرسە تاوانبار دەرچوون بە تۆمەتی گەندەڵی لە هاوردەکردنی برنج و سپیکردنەوەی پارەی گشتی بە بڕی 14.3 ملیۆن دۆلار.

راگەیەندراوەکە ئاماژەیكرد بە بڕیارێکی دادگای تایبەتی له‌ بەغدا بۆ تاوانەکانی دژی دەستپاکی کە دەڵێت دادگاکە "گەیشتە رێژەی سەلماندنی تەواو و هەریه‌ك له‌ بەرپرسه‌كانی بە حەوت ساڵ زیندانی سزادا."

هەروەها دەسەڵاتی بە بانکەکان دا سامانەکانیان هەڵپەسێرن.

بەیاننامەکە ناوی سزادراوانی نەبرد، بەڵام سەرچاوەیەك لە دەستەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت وەزیری پێشوو، مەلاس عەبدولکەریم کەسنەزانی و دوو بەرپرسی تری باڵای وەزاره‌تی بازرگانین.

کەسنەزانی بۆ ماوەیەکی کەم وەزیری بازرگانی بوو لە حکومەتی پێشووی سەرەکوەزیران حەیدەر عەبادیدا، بەڵام لە کانونی یەکەمی 2015 بەهۆی دەوامنەکردنییه‌وه‌ پۆستەکەی لێسەندرایەوە.

بەگشتی وا پێدەچوو لەو کاتەدا بەرەو عەممان هەڵاتبێت دوایئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی بە تۆمەتی گەندەڵی بۆ دەرچوو.

کەسنەزانی دووەم وەزیری بازرگانییە کە بەهۆی گەندەڵییەوە لە ساڵی رابردوودا سزای بەندکردنیان بۆ دەردەچێت.

عەبدولفەلاح سودانیش کە لەنێوان ساڵی 2006 بۆ 2009 پۆستەکەی بەدەست بوو بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزا درا بەهۆی گەندەڵیکردن لە هاوردەکردنی خۆراکدا.

ئەو ساڵی رابردوو لەلایەن ئینتەرپۆلەوە لە لوبنانەوە گەڕێندرایەوە و پاشان رادەستی بەغدا کرایەوە و دواتر بە 21 ساڵ زیندانی حوكمدرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500