په‌نتاگۆن هۆشداریی دایه روسیا سێشه‌ممه (27 تشرینی دووه‌م) له دژی ده‌ستێوه‌ردان له شوێنیهێرشه كیمیاییه گومانلێكراوه‌كه‌ی شاری حه‌له‌بی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رژێمی سوریا گروپه چه‌كداره‌كانی تۆمه‌تباركردووه به ئه‌نجامدانی هێرشێك به "گازی ژه‌هراوی" شه‌ممه، كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س تووشی سه‌ختیی هه‌ناسه‌دان بوون و روسیاش چه‌ندنین هێرشی تۆپبارانكردنی له دژی "گروپه تیرۆریسته‌كان" ئه‌نجامدا.
دیمه‌شق پێشتر داوای له رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی كردبوو بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه گوماناوییه‌كه.
په‌نتاگۆن رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د، له‌وانه‌یه هه‌وڵبدات ده‌ستكاریی شوێنی رووداوه‌كه بكات و بابه‌تێكی وا دروستبكات بۆئه‌وه‌ی هێرشبكاته سه‌ر ئیدلیبی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن، كه له‌ئێستادا له‌ژێر رۆشنایی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی ئاشتیدا له باكوری سوریا ده‌پارێزرێت.
وته‌بێژی په‌نتاگۆن، فه‌رمانده شۆن رۆبێرتسن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "گرنگه دڵنیاببینه‌وه كه رژێمی سوریا بیانووی هه‌ڵه نه‌هێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ئاگربه‌سته تێكبشكێنێت و هێرشبكاته‌سه‌ر ئیدلیب."
ناوبراو وتی: "ئێمه روسیامان ئاگاداكردۆته‌وه له دژی ده‌ستوه‌ردان له شوێنی هێرشێكی كیمیایی دیكه‌ی گومان‌لێكراو و داوا له روسیا ده‌كه‌یه‌ن لایه‌نی ئه‌منیی لێكۆڵه‌رانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی پارێزراوتر بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌م گومانانه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و روون لێكۆڵینه‌وه‌یان لێبكرێت."
هه‌ردوو رژێمی سوریا و روسیا "گروپه تیرۆریسته‌كان"یان تۆمه‌تباركرد -- ده‌ربڕینێك كه دیمه‌شق به‌كاریده‌هێنێت له كاتێكدا كه ده‌یه‌وێت ئاماژه‌بدات به گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و توندڕه‌وه‌كان -- بۆ هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه.
رۆبێرتسن وتی: "ئێمه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و خێرا ده‌كه‌ین له ناوچه گومانلێكراوه‌كان له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، به هه‌بوونی ئازادی بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداردن و له كۆكۆردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كاندا رێگرییان لێنه‌كرێت."