فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (27 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند كه هێزه عێراقییه‌كان شه‌ش تیرۆریستی داواكراوی داعشیان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌كی جۆراوجۆردا له ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینی به‌رفراواندا له ناوچه‌كانی نزیك سنوری سوریا.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، له‌نێویاندا هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا و ئاژانسی دژه‌تیرۆر، له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 26 پشتێنی بۆمبڕێژكراودا له خۆرئاوای شاری موسڵی كۆن."
ناوبراو وتی هه‌روه‌ها جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌منیشیان دۆزییه‌وه له رابیه له نزیك سنوری سوریا و شه‌ش تیرۆریستی گومانلێكراوی داواكراویان ده‌ستگیركرد له ته‌له‌عفه‌ر و به‌عاج و ده‌ره‌وه‌ی موسڵ و نزیكی بادوش.
وتی: "ده‌ستگیركراوان تاوانبارن به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرسیتی بۆ 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'(داعش)."
وتیشی: "پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پشكنین و ئۆپه‌راسیۆنه كتوپڕه‌كانیان بۆ رێگریكردن له هێرشی تیرۆریستیی زیاتر و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شانه تیرۆریستییه‌كانی له پارێزگاكه."