رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی چاودێریی چه‌كه كیمیاییه‌كان دووشه‌ممه (26 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند كه به ئه‌منییه‌تدا ده‌چێته‌وه پێش لێكۆڵینه‌وه له هێرشێكی كیمیایی گومان‌لێكراو له شاری حه‌له‌بی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم له‌كۆتایی هه‌فته‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دیمه‌شق به‌فه‌رمی داوایكرد كه رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی لێكۆڵینه‌وه بكات له هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه، كه به‌رپرسانی سوریا و گروپه‌كانی مافی مرۆڤ رایانگه‌یاند خه‌ڵێكی زۆر دووچاری سه‌ختیی هه‌ناسه‌دان هاتوون.
هه‌ردوو رژێمی سوریا و روسیا "گروپه تیرۆریستییه‌كان"یان تۆمه‌تباركرد -- ده‌ربڕینێك كه دیمه‌شق به‌كاریده‌هێنێت بۆ ئاماژه‌كردن به چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و تووندڕه‌وه‌كان.
هێرشه گوماناوییه‌كه وایكرد روسیا چه‌ندین هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامبدا له ناوچه‌ی ئارامی پلانبۆدانراو له نزیك ئیدلیبی دواهه‌مین شوێنی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، فێرناندۆ ئاریاس وتی: "سكرتاریه‌تی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كات." ناوبراو په‌یوه‌ندیكردووه به به‌شی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه "بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه ئه‌منییه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی و ناردنی ئه‌و گروپه‌ی ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كانی له‌سه‌رشانه بۆ سوریا".
سكرتاریهتهكه پێوانه‌كانی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی جێبه‌جێده‌كات له‌كاتێكدا ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی راستی، كه له 2014 دامه‌زراوه، لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له ته‌واوی گومانه‌كانی چه‌كه كیمیاییه بهركارهێنراوهكان له سوریا.
ئاریاس وتی: "شاره‌زایانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی به‌رده‌وامده‌بن له كاركردنی سه‌ربه‌خۆیانه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ته‌واوی گومانه‌كانی به‌كارهێنانی كیمیایی وه‌كو چه‌ك له سوریا."
سوریا دووشه‌ممه لۆمه‌ی "گروپه تیرۆریستییه چه‌كداره‌كان"ی كرد بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی گازی ژه‌هراوی، كه رایگه‌یاند نزیكه‌ی 100 سوری تووشی سه‌ختیی هه‌ناسه‌دان كرد.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له سوریا، به‌سام سه‌باغ وتی: "پێده‌چێت ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئهنجامدهرهكهوه به‌كارهێنرابێت كلۆرین بووبێت."
روسیا وتی تۆپبارانه‌كان له شونێكهوه له ناوچه‌ی ئارامه‌وه هاتن كه له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
هاوپه‌یمانییه‌كی ئۆپۆزسیۆن تێوه‌گلانی له رووداوه‌كه ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام نه ته‌حریر شام، نه حوراس دینی په‌یوه‌ندیدار به قاعیده لێدوانیان نه‌داوه له‌سه‌ر هێرشه گوماناوییه‌كه‌ی شه‌ممه.