سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه به 'بكوژه‌كه' ناسراوه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركرا، پۆلیسی عێراقی چوارشه‌ممه (21 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
عه‌قید عه‌لی ته‌میمی له پۆلیسی كه‌ركوك به دیارونای وت: "له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی دژه‌تیرۆر، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشێكی كتوپڕیان كرده‌سه‌ر بینایه‌كی نیشته‌جێبوون له خۆرئاوای كه‌ركوك، كه سه‌ركرده‌ی باڵای داعش زیا نه‌سار تێیدا نیشته‌جێبوو."
ناوبراو وتی پێشئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت، بیناكه به‌ته‌واوی ده‌وره‌درا بۆ رێگرتن له‌وه‌ی گومانلێكراوه‌كه هه‌ڵبێت.
ته‌میمی وتی نه‌سار "له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی گه‌وره‌دا به‌شداربووه و به به‌كارهێنانی ناسنامه‌ی ساخته خۆی شاردۆته‌وه. به‌ڵام كاتێك دانیشتوان له ناوچه‌كه بینییان، هێزه ئه‌منییه‌كانیان له شوێنه‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه."
وتیشی: "چه‌ندین ته‌قه‌مه‌نی به نه‌سار گیرا." ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "ده‌برێت بۆ به‌رده‌م دادگا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌نجامیداون".