هێزه‌كانی رژێمی سوریا شه‌ممه (17 تشرینی دووه‌م) كۆنترۆڵی دواهه‌مین حه‌شارگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كرد له باشوری سوریا پاش چه‌ند مانگێك شه‌ڕ، ئاژانسی فڕانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانی رژێم كۆنترۆڵی تولول سه‌فایان كرده‌وه، كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری پارێزگای سوه‌یدا، "دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش لێیكشانهوه و به‌ره‌وه خۆرهه‌ڵات بۆ (بیابانی) بادییه رۆیشتن".
هێزه‌كانی رژێم له‌م ناوچه‌یه شه‌ڕده‌كه‌ن له دوای هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی تهمموزهوهبۆسهر كه‌مینه‌ی دروز له پارێزگای سوه‌یدا.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه له هه‌فته‌كانی پێشوودا، هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر مۆڵگه‌كانی تولول سه‌فا زیادیانكردوه و سه‌دان چه‌كداری رژێمیش بۆ پێشتیوانی نێردراون.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی كشانه‌وه‌كه‌ی داعش پێده‌چێت "به‌پێی رێكه‌وتنێك بێت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژێم" دوای چه‌ندین هه‌فته له ده‌وره‌دان و هێرشی ئاسمانی.