هێرشه ئاسمانیه‌كانی عێراق 10 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت له پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و سێ حه‌شارگه‌ی گروپه‌كه‌ی تێك‌شكاند یه‌كشه‌ممه (18 تشرینی دووه‌م)، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ رایگه‌یاند.
ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "هێزه ئاسمانیه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌یه‌ك و چوار ماتۆڕی داعشیان تێك‌شكاند له باكوری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین."
وتیشی: "له به‌ره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، هێزه ئاسمانیه‌كانی سوپای عێراق 10 تیرۆریستی داعشیان كوشت، دوو حه‌شارگه و سێ خه‌نده‌قیان وێران‌كرد له ناوه‌ڕاستی روباره‌كه‌دا نزیك گوندی كانوس له شه‌رگات."