هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق حه‌شارگه‌یه‌كی داعش تێکدەشکێنن لە بیابانی ئەنبار

هێزەکانی عێراق حه‌شارگه‌یه‌كی چەكوتەقەمەنی گەورەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە بیابانی ئەنبار دۆزییەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (8 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دولەیمی، بە دیارونای وت ئەو حه‌شارگه‌ ژێرزەمینییە زیاتر لە 1.3 تەن موشەك و هاوەن و چەك و فیشەك و تەقەمەنی تێدابوو.

وتیشی: "لیوای 4ی سوپای عێراق حه‌شارگه‌ ژێرزەمینیەکەی لە ناوچەی 160 کیلۆی بیابانی ئەنباردا دۆزییەوە."

دولەیمی وتی حه‌شارگه‌كه‌ 47 موشەکی کاتیوشا و نزیکەی 100 هاوەن و فیشه‌كی بۆ چەکی مامناوەند و سوك تێدابوو لەگەڵ ئاربیجی و تەقەمەنی تر.

وتیشی: "بارانی ئەمدواییە لە بیابانەکەدا حه‌شارگه‌كه‌ی دەرخست." ئاماژەشی دا بەوەی لەئێستادا "بەتەواوی لەلایەن سوپای عێراقەوە تێکشکێنراوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500