سێ چه‌كداری داعش كوژران و پۆلیسێكیش برینداربوو له شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا له باشوری خۆرهه‌ڵاتی به‌عقوبه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله چوارشه‌ممه (7 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزێكی هاوبه‌ش له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی دیاله ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕانوپشكنینیان ئه‌نجامدا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر چاودێریی ئه‌واندایه، له‌نێویاندا، گوندی عیون، له باشوری به‌عقوبه."
وتی، هێزه‌كه كه‌وته شه‌ڕوپێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش كه له‌نێو گونده‌كه‌دا خۆیان حه‌شاردابوو، سیانیان لێكوشتن.
وتیشی: "له شه‌ڕوپێكدادانه‌كه‌دا پۆلیسێك برینداربوو، كه بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تریش له شوێنی تیرۆریسته‌كان ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا".