چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵێك گه‌ڕه‌كه‌كانی پایته‌ختی عێراق یه‌كشه‌ممه (4 تشرینی دووه‌م) شه‌ش كه‌سیان كوشت، كه زۆربه‌یان مه‌ده‌نین و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌شیان برینداركرد، پۆلیس و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان رایانگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت له ناوچه‌ی چوارڕیانی عه‌ده‌نی باكوری به‌غدا، دوو مه‌ده‌نی كوژران و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له نزیك وێستگه‌یه‌كی پاس.
بۆمبێك له نزیك گه‌ڕه‌كی تارمییه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی كرده ئامانج و بووه هۆی كوشتنی سه‌ربازێك و برینداركردنی دوو سه‌ربازی دیكه.
به‌گوێره‌ی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان كارمه‌ندێكی حكومه‌ت كوژرا له ناوچه‌ی سه‌حه‌ی باشوری خۆرئاوا كاتێك ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی به‌ژێر ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه لكێنرابوو ته‌قییه‌وه.
له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی شاری سه‌در، دوو كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون له دوو ته‌قینه‌وه‌دا له‌و گه‌ڕه‌كه شیعه‌نشینه.
دوو بۆمبی دیكه‌ش كه به پاسه‌وه لكێنرابوون ته‌قینه‌وه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا و بووبه هۆی برینداربوونی شه‌ش كه‌س.
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كانی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت.