شه‌ڕوپێكدادانی چڕ روویدا له‌نێوان چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و تووندڕه‌وه‌كاندا له ناوچه‌ی پلانبۆدانراوی ئارام له ده‌وروبه‌ری ئیدلیب له‌ژێر رۆشنایی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی نێوان روسیا و توركیادا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (30 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "شه‌ڕوێپێكدادانی خه‌ست له دووشه‌ممه‌وه له‌ئارادایه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كوژرانی 13 كه‌س له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه حه‌وت له‌و كه‌سانه‌ی كوژراون سه‌ربه ته‌حریر شام بوون، هاوپه‌یمانییه‌ك كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پێشووی قاعیده‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت كه كۆنترۆڵی زۆربه‌ی زۆری ئیدلیب ده‌كات.
راشیگه‌یاند كه دواهه‌مین شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كدارانی گروپه تووندڕه‌وه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌كی ئۆپۆزسیۆنی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن توركیاوه، له به‌شێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا روویدا كه به "ناسه‌ربازیكراو" داده‌نرێت له‌نێو پارێزگای حه‌له‌بدا.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولره‌حمان وتی تووندڕه‌وه‌كان "پێشڕه‌وی"یان كردووه.
چه‌ندین جار شه‌ڕوپێكدادان له‌و ناوچه‌یه روویداوه له‌نێوان توندڕه‌وه‌كان و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و هێزه‌كانی رژێمدا له‌وكاته‌وه‌ی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر ئیدلیب.
به‌ڵام ئه‌م دوو زلهێزه پێده‌چێت مه‌به‌ستیانبێت رێكه‌وتننامه‌ی ناوچه ئارامه‌كه به‌رده‌وامبێت له‌كاتێكدا چاویان له به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆكانه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی حه‌وتساڵه‌ی سوریا.