سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس دیپلۆماتكارێكی به‌ئه‌زموونی نه‌رویجی دیاریكرد وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی داهاتوو بۆ سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (31 تشرینی یه‌كه‌م) رایه‌گه‌یاند.
له نامه‌یه‌كدا كه سێشه‌ممه له‌لایه‌ن ئاژانسی فرانس پرێسه‌وه بینرا، گوتێرێس به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وت كه هیواده‌خوازێت ئه‌م ئه‌ركه بدات به گێیر ئۆ پێده‌رسن.
پێده‌رسن دیپلۆماتكارێكی به‌ئه‌زموونه، كه له ساڵی 1993 ئه‌ندامی تیمی نه‌رویجی بوو بۆ دانوستانه نهێنییه‌كان كه بووه هۆی ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه‌ی ئۆسڵۆ له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستیندا.
ئه‌و چه‌ندین پۆستی هه‌بووه له ناوچه‌كه، له‌وانه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باشوری لوبنان له 2005 و دواتریش وه‌كو یاریده‌ده‌ری تایبه‌تیی لوبنان له 2007 بۆ 2008.
پێده‌رسن چه‌ندین ساڵیشی وه‌ك نوێنه‌ری نه‌رویج لای ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی كاریكردووه و ئێستا نوێنه‌ری نه‌رویجه له چین و پێشتر وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وێ كاریكردووه.
گوتێرێس وتی له گه‌یشتن به‌م بڕیاره‌دا راوێژێكی زۆری كردووه.
وتیشی: "پێده‌رسن پشتگیریی لایه‌نه سورییه‌كان ده‌كات به هێنانه‌دیی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی گشتگیر و سه‌ركه‌وتوو كه له ئاستی چاوه‌ڕوانیی ویستی دیموكراسیدایه له‌لای خه‌ڵكی سوریا."
ناوبراو سوپاسی ستافان دی میستوراشی كرد، نوێنه‌ری ماوه‌به‌سه‌رچوو، "بۆ هه‌وڵ و به‌شدارییه سه‌ره‌كییه‌كانی له گه‌ڕان به‌دوای ئاشتیدا له سوریا".