پاسه‌وانانی سنووری عێراق هه‌وڵێكی هاتنه‌ناو خاكی عێراقیان له‌لایه‌ن شه‌ش چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریاوه هه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه (30 تشرینی یه‌كه‌م).
وته‌بێژی به‌شی سێی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور، موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د ناجی به دیارونای وت شه‌ش چه‌كدار هه‌وڵیانداوه به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كانی سنوور ببه‌زێنن.
ناوبراو وتی ئه‌وان ته‌قه‌یان له تاوه‌رێكی چاودێریی عێراق كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد هێزه‌كان وه‌ڵامبده‌نه‌وه، كه بووه هۆی كوشتنی سێ چه‌كدار و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سێ چه‌كداره‌كه‌ی دیكه بۆناو خاكی سوریا.
ناجی وتی ئه‌مه سێیه‌مین هه‌وڵی دزه‌كردنه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان شكستیان پێهێنراوه. وتیشی دوو چه‌كدار كه هه‌وڵیانداوه خراپیی بارودۆخی كه‌شوهه‌وا بقۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی سنوورببه‌زێنن، هه‌ینی رابردوو (26 تشرینی یه‌كه‌م) كوژران.
وتیشی: "له هه‌وڵێكی دیكه‌ی [دزه‌كردندا] یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ئۆتۆمبێلێك كه چه‌ند تیرۆریستێكی له‌ناودابوو له‌لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ره عێراقیه‌كانه‌وه بۆردومانكرا."