فەرەنسا هەوڵدەدات نزیکەی 150 منداڵی توندڕەوە فەرەنسیەکان بگەڕێنێتەوە وڵاتەکە كه له سوریا ناسراونەتهوە، لهكاتێكدا وڵاتانی رۆژئاوا کێشەیان هەیە لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەی چوونهته ناو توندڕەوانەوە، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (24 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
بەرپرسێکی فەرەنسی، کە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوی قسەی کرد، وتی پاریس "زۆرترین منداڵ دەگەڕێنێتەوە بەومەرجەی دایکیان رازیبێت".
سەرچاوەکە وتیشی: "ئێمە دەستدەکەین بە روانین لهوهی چۆن ئهمه مهیسهردهبێت."
وتیشی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا شوێنی دیاریکراوی تەنیا هەندێك لەو منداڵانە دەزانن کە وادەکات ئەمانە تهنیا حاڵهتی شیواو بن بۆ گەڕاندنەوە، بەڵام رەتیکردەوە ژمارەکەیان بڵێت.
کەیسی 150 مێردمنداڵ، کە هەندێکیان لە کەمپەکانی ژێردەستی کوردهكاندان لە باکوری سوریا دوایئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەناوچەکە وەدەرنرا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوێوە یان خێزانەکانیان لە فەرەنسا دهستنیشانكراون.
زۆربەیان لەخوار تەمەنی شەش ساڵییەوەن و لە سوریا لەدایكبوون.
سەرچاوەکە وتیشی دایکی هەر منداڵێکی گەڕاوە لە سوریا بەجێدەمێنێت.
وەك هەر وڵاتێکی رۆژئاوا کە دوودڵن لە گێڕانەوەی توندڕەوان بۆ خاکی خۆیان، فەرەنساش تائێستا رەتیکردۆتەوە ئەو پیاوانە بگێڕێتەوە کە وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە بۆ شەڕکردن هاوشانی داعش یان ئەو ژنانەی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە بۆ شوکردن بەو پیاوانە.
وەزارەتی دەرەوەی فهرهنسا رایگهیاند: "ئەوانەی تاوانیان لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە دەبێت لەو وڵاتانەدا دادگاییبکرێن."
"كهمتهمهنان حاڵهتی ناوازهن و بارودۆخەکەیان بەگوێرەی کەیس به کەیس مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ئهو ئەرکی سهرشانمانه كه بەرژەوەندیی منداڵان بپارێزین."