هه‌واڵه‌كانی عێراق

پەرلەمانی عێراق 14 وەزیری بۆ کابینەی نوێ پەسەندکرد

پەرلەمانی عێراق 14 وەزیری کابینەی نوێی په‌سه‌ندكرد، کە لەلایەن سەرەکوەزیرانی نوێوە پێشکەشکران پێنجشەممە (25 تشرینی یەکەم)، هەرچەندە وەزارەتە گرنگەکانی وەکو بەرگری و ناوخۆ بەبێ بڕیاردان مانەوە، بەرپرسێك رایگەیاند.

سەرجەمی 220 ئەندام پەرلەمان لە کۆی 329 ئەندام کە لە ئایاردا هه‌ڵبژێردران له‌ پەرلەمانێکی به‌قووڵی دابەشبوودا، 14 کاندیدی عەبدولمەهدییان پەسەندکرد، لەنێویاندا وەزیرانی دەرەوە و دارایی و نەوت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لەنێو ئەوانەدا کە پێنجشەممە گڵۆپی سەوزیان بۆ هه‌ڵكرا، سەمیر عەدبان هەبوو بۆ وەزارەتی گرنگی نەوت کە تاکە سەرچاوەی داهاتی عێراقه‌. ئەو پێشتریش هەمان پۆستی هەبووه‌ لە 2004 و 2005.

وەزارەتی داراییش درا بە فوئاد حسێن کە پەیوەندیی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە.

بۆ وەزارەتی دەرەوەش، عادل عەبدول مەهدی پێشنیاری محەمەد عەلی حەکیمی کرد کە باڵوێزی پێشوو بوو بۆ نەتەوە یەگگرتووەکان، لەگەڵ وەزیری کارەبا، لوئەی خەتیب، کە لێکۆڵەرێکی بەناوبانگە لەبواری وزەدا.

پەرلەمان لە 6 تشرینی دووەم کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر وەزیرە ماوەکان دەدات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500