حكومه‌تی ژاپۆن چوارشه‌ممه (24 تشرینی یه‌كه‌م) به‌فه‌رمی رایگه‌یاند كه رۆژنامه‌وانێكی رفێندرا‌و پێش زیاتر له سێ ساڵ له سوریا، ئازادكرا و ئێستا له توركیایه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، تارۆ كۆنۆ وتی: "ئێمه به فه‌رمی پشتڕاستیده‌كه‌ینه‌وه جومپێی یاسودا، كه له 2015ه‌وه له سوریا ده‌ستگیركراوه، سه‌لامه‌ته. پێده‌چێت له بارودۆخێكی ته‌ندروستیی باشدابێت... ئێمه زۆر دڵخۆشین كه ئه‌و سه‌لامه‌ته."
به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن سه‌ردانی رۆژنامه‌وانه 44 ساڵه‌كه‌یان كردووه له ناوه‌ندێكی كۆچبه‌ران له ئه‌نتاكیا له توركیا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌منزیكانه، دوای دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندرووستیی، بگه‌ڕێته‌وه ژاپۆن.
یاسودا له باكوری سوریا ده‌ستگیركرا وه‌ك ده‌وترێت له‌لایه‌ن به‌ره‌وی نوسره‌ی پێشووه‌وه ده‌ستگیركرابوو، كه ئێستا به‌شێكه له هاوپه‌یمانی ته‌حریر شام.
ته‌حریر شام له به‌یاننامه‌كه‌یه‌دا سێشه‌ممه هه‌ر تێوه‌گلانێكی له‌م بابه‌ته ره‌تكرده‌وه.
له ئابدا، ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا یه‌سودا و هاوڵاتییه‌كی ئیتاڵی به‌ناوی ئه‌لێساندرۆ ساندرینی هه‌بوون و داوای ئازادكردنیان ده‌كرد.
هه‌ردوو پیاوه‌كه جلوبه‌رگی پرته‌قاڵییان له‌به‌ردابوو، چه‌ند پیاوێكی چه‌كداری ده‌مولوتهه‌ڵپێچراودا له‌پشتیانه‌وه وه‌ستابوون. ڤیدیۆكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌كرد كام گروپ ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌ستگیركردووه و هیچ داواكارییه‌كه‌ی تایبه‌تیشی تێدانه‌بوو.
له 2015، چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) په‌یامنێرێكی ژاپۆنیی جه‌نگ به‌ناوی كێنجی گۆتۆ و هارونا یوكاوای هاوڕێیان له سوریا سه‌ربڕی.