نزیكه‌ی 150 خێزانی ئێزیدی گه‌ڕاونه‌ته‌وه گوندی جه‌زیره له به‌عاج، خۆرئاوای موسڵ، له كه‌مپێكی ئاواره‌كانه‌وه له مه‌خموور، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق چوارشه‌ممه (24 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه خێزانه‌كان گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گونده‌كانیان ئهمینكرد و له ته‌قه‌مه‌نیی پاشماوه‌كانی جه‌نگ پاكیانكرده‌وه، دواتریش خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌وانه ئاو و كاره‌با، دابینكران.
راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كه له پارێزگای نه‌ینه‌وا، وائیل عه‌یدانی به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان 150 خێزانیان به‌سه‌لامه‌تی گه‌یانده ماڵه‌كانیان له جه‌زیره، كه ژماره‌یان 980 كه‌س بوو."
وتیشی: "ئه‌مه دوو هه‌فته دوای ئه‌وه دێت كه 200 خێزانی تر گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌مان گوند كه تێیدا هه‌موو پاشماوه‌كانی شه‌ڕ پاككرانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش دابینكران."
ناوبراو وتی هه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكانه‌ی كه دووچاری وێرانكاری هاتوون له‌كاتی حوكمی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواره له كه‌مپه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باكوری موسڵ.