هه‌واڵه‌كانی عێراق

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك كوژرانی 6 كه‌س و برینداربوونی 30 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌ له‌ باشوری موسڵ

لانیكه‌م شه‌ش كه‌س كوژران، له‌ نێویاندا دوو سه‌رباز، هه‌روه‌ها 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له‌ئه‌نجامی هێرشێكدا به‌ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ گه‌یاره‌، باشوری موسڵ، پۆلیسی عێراق و به‌رپرسانی ته‌ندروستی سێشه‌ممه‌ (23 تشرینی یه‌كه‌م) رایانگه‌یاند.

وتیان ژماره‌ی مردووه‌كان ره‌نگه‌ زیادبكات چونكه‌ به‌شێك له‌ برینداران له‌ بارودۆخێكی سه‌ختدان.

ئۆتۆمبیله‌كه‌، كه‌ ته‌نرابوو به‌ ته‌قه‌مه‌نی، له‌نزیك رێستۆرانتێك و بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغه‌وه‌ وه‌ستێنرابوو.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ هێرشه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ چه‌كدارانی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) له‌ پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500