پیاوێك له به‌لجیكا كه تاوانباره به هاندان و راكێشانی توندڕه‌وان، سێشه‌ممه (23 تشرینی یه‌كه‌م) مافی هاوڵاتیبوونی له به‌لجیكا لێسه‌ندرایه‌وه، هه‌نگاوێكی ده‌گمه‌ن كه فلێمیشه نه‌ته‌وه‌گه‌راكان ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر له كه‌یسه تیرۆریستییه‌كاندا به‌كارببرێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
فوئاد بیلكاسیم، پیاوێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ و له‌دایكبووی به‌لجیكا له دایكوباوكێكی مه‌غریبی، 2015 بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ زیندانیكرا به تاوانی رابه‌رایه‌تیكردنی "گروپێكی تیرۆریستی" به‌ناوی شه‌ریعه بۆ به‌لجیكا، كه توندڕه‌وانی ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كرد.
دادگایه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه له شاری ئه‌نتوێرپ مافی هاوڵاتیبوونی لێسه‌نده‌وه به هۆكاری ئه‌وه‌ی "به‌شێوه‌یه‌كی جددی شكستیهێنا له پاپه‌ندبوون به ئه‌ركه‌كانیه‌وه وه‌ك هاوڵاتییه‌كی به‌لجیكی و مه‌ترسییه‌كی به‌رده‌وامی بۆسه‌ر ئاسایشی گشتی دروسكردووه."