هێزه كوردییه‌كان كه شه‌ڕ دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌كه‌ن به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، رایانگه‌یاند كه نزیكه‌ی 900 چه‌كداری بیانیی داعشیان ده‌ستگیركردووه كه له 44 وڵاتی جیاوازه‌وه هاتوون، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (22 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسێكی كوردی كاروباری بیانییه‌كان، عه‌بدول كه‌ریم عومه‌ر، كوردانی سوریا 550 ژن و نزیكه‌ی 1,200 منداڵی خێزانی ئه‌ندامانی داعشیشیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
چه‌كداره گومانلێكراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له زینداندا ده‌هێڵرێنه‌وه، له‌كاتێكدا ژن و منداڵه‌كان به‌جیا له كه‌مپه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن.
عومه‌ر وتی زۆربه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ناسنامه‌یان نیه.
وتیشی: "هه‌ندێك له ژنه‌كان چوار منداڵیان هه‌یه، هه‌ر یه‌كێكیان له باوكێكی جیاوازه و هه‌ر باوكێكیش خه‌ڵكی وڵاتێكی جیاوازه."
به‌رپرسانی كورد له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا چه‌ند جارێك رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان هیچ چه‌كدارێكی بیانی دادگایی ناكه‌ن.
عومه‌ر وتی: "ئێمه ته‌نها خه‌ڵكی سوری دادگایی ده‌كه‌ین كه كار بۆ داعش ده‌كه‌ن، به‌ڵام بیانییه‌كان دادگایی ناكه‌ین."
ناوبراو وتی: "ئه‌وان ژماره‌یان ئێجگار زۆره. ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی زۆر قورسه و ناتوانین بیگرینه ئه‌ستۆ."
عومه‌ر وتی كورده‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن "فشار بخه‌نه‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوڵاتییان له ناوچه‌كه‌ی ئێمه هه‌یه".
"ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ئه‌و وڵاتانه هاوڵاتیانی خۆیان ببه‌نه‌وه."