هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دووشه‌ممه (22 تشرینی یه‌كه‌م) چه‌ندین بینای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی وێران‌كرد كه پێشتر بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌كاریده‌هێنان له گوندی سوسكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی سوریا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه یه‌كێك له بیناكان كه له‌ژێر فه‌راندارێتی داعشدا بوون، مزگه‌وتێك بوو كه وه‌ك مۆڵگه‌یه‌كی به‌رگری سه‌ربازی و ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی به‌كارده‌هات.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێرشه‌كه بووه‌هۆی كوژرانی چه‌ندین چه‌كداری داعش له‌كاتێكدا چالاكانه تۆپبارانی هێزه هاوكاره‌كانی هاوپه‌یمانانیان ده‌كرد.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ دووه‌مین هێرشی هاوپه‌یماناندا بۆ شه‌ڕگه‌یه‌كی داعش كه پێشتر مزگه‌وت بووه له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، داعش نائومێدی و ویستی خۆی نیشاندا بۆ خراپبه‌كارهێنانی شوێنه‌واره پارێزراوه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی له‌دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان."
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه دوای چاودێریكردن بۆ كه‌مكردنه‌وه مه‌ترسی بۆسه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان، هێرشه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان ئه‌و بینایانه‌یان كرده ئامانج و وێرانیانكردن كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ك ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی و شه‌ڕگه به‌كارده‌هاتن له‌كاتێكدا ته‌نها چه‌كداره‌كانیان ئاماده‌ییان هه‌بوو.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه داعش به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی یاسای ناكۆكیی چه‌كداری و خراپبه‌كارهێنانی ناوچه ئایینییه‌كان. راشیگه‌یاند كه به‌رده‌وامده‌بێت له كردنه ئه‌نجامی پاشماوه‌كانی داعش له دۆڵی رووباری فوڕاتی ناوه‌ڕاست، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له پێشڕه‌ویدان بۆ دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، عه‌قید شۆن ریان وتی هێرشێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێنجشه‌ممه مزگه‌وتێكی كرده ئامانج كه وه‌كو "فه‌رمانده‌یی و ناوه‌ندی كۆنترۆڵ" به‌كارده‌هات.
عه‌قید شۆن ریان له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی فرانس پرێسدا وتی: "به‌پێی زانیارییه‌كانمان، ته‌نها چه‌كدارانی داعش له‌و ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییه ئاماده‌بوون له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا." وتیشی "12 تیرۆریستی داعش" له هێرشه‌كه‌دا كوژران.
ریان وتی: "ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی باوه‌ڕپێكراوی هه‌ر قوربانییه‌كی مه‌ده‌نی هه‌بێت، ئه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كرێت." ریان ئه‌مه‌ی وه‌ك وه‌ڵامێك وت بۆ روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه رایگه‌یاند هێرشه‌كانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی بوونه‌ته‌هۆی كوژرانی41 مه‌ده‌نی.
به‌گوێره‌ی روانه‌گه‌كه، له هێرشه‌كه‌ی پێنجشه‌ممه‌دا 18 مه‌ده‌نی كوژران، كه هه‌موویان كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش بوون، له‌كاتێكدا 11 چه‌كداری داعش‌یش له هێرشه‌كه‌دا كوژران.
هاوپه‌یمانان رایانگه‌یاند كه هه‌ینی هیچ بۆمبارانێكیان ئه‌نجامنه‌داوه.