عێراق ده‌ستیگرت به‌سه‌ر 76 محه‌ویله‌ی گه‌وره‌ی كاره‌با و ئامێری تردا كه بڕیاربوو به‌قاچاخ ببرێن بۆ سوریا له قایم و بیابانه‌كه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كشه‌ممه (21 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "كه‌ره‌سه‌كان -- محه‌ویله‌ی كاره‌با و ئامێری تر كه له چه‌ندین شار و ئه‌مبار (له عێراق) دزرابوون -- له نزیك ناوچه‌كانی سه‌ر سنوور شاردرابوونه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌قاچاخ ببرێنه‌نێو خاكی سوریاوه."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌وانه‌ی له‌و كاره‌دا به‌شداربوون، ده‌ستگیركران. ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی ددانیان نا به‌وه‌دا كه محه‌ویله و ئامێری تریان له بیابانی قایمدا شاردۆته‌وه، كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یان كه كه‌لوپه‌له ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان پێكدێن له 76 محه‌ویله‌ی كاره‌با له جۆر و قه‌باره‌ی جیاواز، 135جیاكه‌ره‌وه‌ی گه‌رمایی ڤۆڵتی به‌رز، دوو ده‌به‌ی پلاستیكیی 70 لیتری كه پڕبوون له رۆنی محه‌ویله، دوو پاتری، له‌گه‌ڵ چه‌ندین فیلته‌ری رۆن بۆ وێستگه كاره‌باییه‌كان.