هێزه‌كانی عێراق چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، یه‌كێكیان له "نوسینگه‌ی موڵكوماڵ" كاریده‌كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووشه‌ممه (15 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن، وتی كه له ئه‌نجامی سه‌ره‌داوی هه‌واڵگری و چاودێریكردنی به‌رده‌وامدا، چوار چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران كه شانه‌یه‌كیان پێكهێنابوو.
مه‌عه‌ن وتی یه‌كێك له ده‌ستگیركراوان له "نوسینگه‌ی موڵكوماڵ"ی داعش كاریده‌كرد. وتیشی كه كاری سه‌ره‌كیی ئه‌و ده‌ستگیركراوه ئاماده‌كردنی لیستی ناوی ئه‌فسه‌رانی ئه‌منی و خێزانه‌كانیان بوو كه له موسڵ هه‌ڵهاتن و ماڵه‌كانیان داگیركردن بۆئه‌وه‌ی بیانده‌ن به چه‌كدارانی داعش كاتێك شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
ناوبراو وتی: "ده‌ستگیركراوێكی دیكه‌یان له نوسینگه‌ی زه‌كات كاریكردووه، له‌كاتێكدا دووانه‌كه‌ی دیكه له 'نوسینگه‌ی سه‌ربازان' كاریانكردووه و به‌شداربوون له شه‌ڕه‌كانی دژ به هێزه ئه‌منییه‌كانماندا له شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵدا."
وتیشی: "له گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌ن له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ستگیركران."