رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كاندواواده‌ی كشانه‌وه‌كه‌یان به‌جێنه‌هێناله‌ژێر رۆشنایی رێكه‌وتننامه‌یه‌كدا بۆ پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئارامی خاڵی له هێزی سه‌ربازی له پارێزگای ئیدلیبی سوریا، روسیا رایگه‌یاند كه كاره‌كانی رێكه‌وتننامه‌كه هێشتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (16 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
رێكه‌وتننامه‌كه، كه له‌لایه‌ن توركیا و روسیاوه ئیمزاكراوه، تاكو دووشه‌ممه واده‌یده‌دا به "چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان" بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه ئارامه به‌جێبهێڵن كه به‌ده‌وری دواهه‌مین گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندایه.
به‌ڵام ئه‌وان له شوێنه‌كانی خۆیان ماونه‌وه، هاوپه‌یمانی توندڕه‌و ته‌حریر شام سوێندیخوارد بۆ به‌رده‌وامی له شه‌ڕكردن -- سه‌رباری ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سه‌ره‌كی نیه له رێكه‌وتننامه‌كه‌دا.
ده‌وروبه‌ری سێشه‌ممه، زیاتر له 24 كاتژمێر دوای تێپه‌ڕینی دواواده‌ی كشانه‌وه‌كه، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه "هیچ ئاماژه‌یه‌ك"ی پاشه‌كشه‌ی ته‌حریر شام نیه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "ئێمه له سێشه‌ممه‌دا هیچ كشانه‌وه‌یه‌ك یان ده‌وریه‌یه‌كمان به‌دینه‌كرد له ناوچه ئارامه‌كه."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، روسیا رایگه‌یاند كه رێكه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت سه‌رباری چه‌ند به‌ربه‌ستێك.
هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك له توركیاوه نه‌بوو، كه وه‌ك چاودێران وتیان ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ مه‌یسه‌ركردنی ماوه‌یه‌ك بۆ سازشكردن كه رێگه به رێكه‌وتننامه‌كه بدات به‌ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت.
نه‌وار ئۆلیڤه‌ر، لێكۆڵه‌رێك له ناوه‌نده‌ی عومران كه باره‌گاكه‌ی له توركیایه، وتی ده‌كرێت هێشتا رێكه‌وتننامه‌كه بگه‌ته ئامانجێك و وتیشی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاتی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌كه به‌سه‌رچووه، چه‌ند هه‌وڵێكی به‌رده‌وام هه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه."
ئۆلیڤه‌ر وتی كه ته‌واوی لایه‌نكانی به‌شدار له رێكه‌وتننامه‌كه، ته‌نانه‌ت لایه‌نه ناوخۆییه‌كان، هه‌ستیانكرد كه ئه‌و واده‌یه‌ی دانرابوو له رێكه‌وتنامه گشتییه‌كه‌دا به‌پێی پێویست نابێت.
وتیشی: "هه‌ر له‌به‌رئه‌وه كاتی زیاتری پێویسته."
یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كان بریتییه له دابه‌شبوونی ناوخۆیی ته‌حریر شام له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌كه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌م مانگه‌ی ده‌زگای ناوه‌ندی عومران، سه‌رۆكی ته‌حریر شام ئه‌بو موحه‌مه‌د جۆلانی پێده‌چێت پشتگیری رێكه‌وتننامه‌كه و یه‌كگرتنه بكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی رزگاریی نیشتیمانی، دووهه‌مین به‌هێزترین گروپ له ئیدلیب.
دووه‌م لایه‌ن، كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی میسرییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، پێده‌چێت رێكه‌وتننامه‌كه و هه‌ر كارێكی پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی رزگاریی نیشتمانی ره‌تبكه‌نه‌وه.