تووندڕه‌وانی پارێزگای ئیدلیبی سوریا ئه‌و دواواده‌یه‌یان به‌جێنه‌هێنا كه دووشه‌ممه (15 تشرینی یه‌كه‌م) بوو بۆ به‌جێهشتنی ناوچه‌یه‌كی ئارامی پلان بۆ دانراو به‌ده‌وری دواهه‌مین بنكه‌ی ئۆپۆزسیۆندا، كه رێكه‌وتنامه‌یه‌ك بۆ راگرتنی خوێنڕێژی ده‌خاته‌ژێر گومانه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
مانگێك پێش ئێستا رێكه‌تننامه‌یه‌ك له‌نێوان روسیا و توركیادا ئیمزاكرا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی باكوری خۆرئاوا كه تێیدا رێگه‌درا به "چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان" تاكو 15 تشرینی یه‌كه‌م ئه‌و ناوچه پلان بۆ دانراوه‌ی نێوان رژێم و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌جێبهێڵن كه ده‌بوو پاكبكرێته‌وه له هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی.
رێكه‌وتننامه‌كه دواهه‌مین هه‌وڵ بوو بۆ وه‌ستاندنی رژێم له ئه‌نجامدانی هێرشێكی وێرانكه‌ر بۆسه‌ر ئیدلیب.
به‌ڵام واده‌ی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه و به‌جێهێشتن تێپه‌ڕی بێئه‌وه‌ی هیچ گروپێكی تووندڕه‌و ئه‌وێ به‌جێبهێڵێت.
سه‌رۆكی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه وتی: "ئێمه هیچ كشانه‌وه‌یه‌كی گروپه توندڕه‌وه‌كانمان تۆمارنه‌كردووه له ته‌واوی ناوچه ئارامه‌كه‌دا."
به‌گوێره‌ی عه‌بدولڕه‌حمان و دوو فه‌رمانده‌ی دیكه له ئیدلیب، تووندڕه‌وه‌كان تاوه‌كو نیوه‌شه‌وی دووشه‌ممه كاتیان هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی بكشێنه‌وه.
چه‌ند كاتژمێرێك پێش كۆتاییهاتنی واده‌ی كشانه‌وه‌كه، هاوپه‌یمانی تووندڕه‌و ته‌حریر شام سوێندیخوارد بۆ به‌رده‌وامی له شه‌ڕكردندا.
دواواده‌یه‌كی پێشووتری 10 تشرینی یه‌كه‌م بۆ ته‌واوی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و تووندڕه‌وه‌كان هه‌بوو بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی چه‌كه قورسه‌كانیان له ناوچه‌كه‌كه پێده‌چوو له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێكرابێت..
به‌ڵام به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، دره‌نگانێكی یه‌كشه‌ممه له ناوچه ئارامه‌كه‌وه به هاوه‌ن هێرشكرایه سه‌ر یه‌كه‌كانی رژێم و دوو سه‌رباز كوژران. راشیگه‌یاند كه ده‌كرێت هێشتا له ناوچه‌كه چه‌كی قورسی لێبێت.