هێزه عێراقییه‌كان 9 گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد و حهشارگهیهكیشیان دۆزییه‌وه كه چه‌ندین كه‌ره‌سه‌ی تێدابوو كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)ه‌وه به‌كارهاتوون له سه‌ڵاحه‌دین، ناوه‌نده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی دووشه‌ممه (15 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
ناوه‌نده‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا دهستگیركردنهكیان له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراواندا له نزیك سامه‌ڕا، ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سه‌ی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرت كه داعش پێشتر به‌كاریهێناون له هێرشه‌كانیدا له ناوچه بیابانه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: ”ئه‌م كه‌ره‌سانه پێكدێن له جلوبه‌رگی سه‌ربازی، ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، سیم كارت، پێداویستی پزیشكی، كۆڵه‌پشتی سه‌ربازی و چه‌ندان كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی دیكه.“
سوپاكه هاوه‌نێك و پشتێنێكی بۆمبێڕێژكراویشیان دۆزییه‌وه له‌میانه‌ی هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا، كه پێكهاتبوو له گه‌ڕانوپشكنین له كه‌ناراوه‌كانی روباری دیجله له سامه‌ڕا بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی هیچ پاشماوه‌یه‌كی داعش له‌و ناوچه‌یه بوونی نیه.