هێزه عێراقییه‌كان شه‌ش تونێڵ و 40 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان تێك‌شكاند له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراواندا له موسڵ، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا دووشه‌ممه (15 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیارونای وت كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه له 24 كاتژمێری رابردوودا ئه‌نجامدرا.
ناوبراو وتی: ”هێزه عێراقییه‌كان شوێنی شه‌ش تونێلیان دیاریكرد، سوپاس بۆ هاریكاری دانیشتوانانی ناوچه‌كه و سه‌ره‌داوه هه‌واڵگیرییه‌كان و وێنه سه‌ته‌لایتییه‌كان كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تییه‌وه ئاماده‌كرابوون له چیاكانی بادوش و گونده‌كانی ئه‌تشانا بۆ باكور و خۆرهه‌ڵاتی موسڵ.“
وتی: ”بڕێكی زۆری چه‌ك، كه‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ و ئامێری جی پی ئێس له‌گه‌ڵ ته‌قه‌مه‌نی له ناو سیان له تونێله‌كاندا دۆزرانه‌وه.“
وتیشی: "سوپا تونێله‌كانی به‌ته‌واوی وێران‌كرد" به پڕكردنه‌وه‌یان.
جبوری وتی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌روه‌ها 40 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیان دۆزیه‌وه و تێكیانشكاندن له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاواز، "كه 9 له‌وانه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه پێشتر له گه‌ڕه‌كه‌كاندا چێندرابوون پێش شكستهێنانیان له موسڵ ساڵی رابردوو".